بافڵ جەلال تاڵەبانی: دهۆک لە رژێمی پۆلیسی رزگار دەکەین

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پێشکەشکرد.

چی وت: هاتووینەتە بادینان تاوەکو ئەو رژێمە دیکتاتۆرە دەربکەین و ئازادی بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەکە.

زیاتر: زوڵمێکی زۆر لە پارێزگای دهۆک کراوە و هاوڵاتییانی ئەو پارێزگایە لە رژێمی پۆلیسی رزگار دەکەین.

ئەمەش هەیە: مام جەلال دهۆکی کردە پارێزگا و یەکەمین زانکۆی ئەم پارێزگایە لەلایەن کاک کۆسرەتەوە کراوەتەوە، ئەوان جگە لە دروستکردنی جیاوازییەکی گەورە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان هیچی تریان نەکردووە.

چی تر: بە پشتیوانی هاوڵاتییان و بە پشتیوانی خوای گەورە، هەموویان دەنێرینەوە لۆ مارێ، هەر یەکێتی دەتوانێت ئەم ستەمە رابگرێت و ئەم دەسەڵاتە بوەستێنێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا