بابەتە سەرەکییەکە: لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی ئاگرێکی
گەورە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە.
کێ وتی: زمناکۆ یەحیایی پەیامنێری BMC رایگەیاند: لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە
تیمەکانی بەرگری شارستانیی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی
ئاگرەکەن.
ئەمەش هەیە: تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاگرەکە نازانرێت و
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە چەند کۆگایەکی لە ناوچەی ئاماژەپێکراو گرتووەتەوە.