بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی تۆڕی هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن
راگەیاند، زۆرترین پێشێلکاری و پشێوی لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە دهۆک و هەولێر
و هەڵەبجە روویانداوە.
لێدوانی فەرمی: سەلمە
فاتیح وتەبێژی هاوپەیمانی چاودێرانی بێلایەن رایگەیاند: لە رێگەی 159 چاودێرەوە،
چاودێری 159 بنکەی دەنگدان دەکەین، خاڵە گەورە و بچووکەکان دەکەین بە راپۆرت بە
زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەشی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە تایبەت بە
چاودێرکردنی هەڵبژاردنەکانن.
ئەمەش هەیە: زۆربەی ئەو
پێشێلکاریانەی لە لایەن ئێمەوە تۆمارکراون لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوون و
ئەو خاڵانەی کە زۆر دیاربوون لە پێشێلکارییەکاندا کوژاندنەوەی کامێراکانی چاودێریی
بوون، بە تایبەت لە بنکەکانی بارزانی نەمر و مەئموون دەباخ کە زۆرترین پێشێلکاریان
تێدا ئەنجامدراوە و هەروەها هەوڵی دەنگدان لە بری کەسی دیکە و داخستنی بنکەکانی
دەنگدان بوونی هەبووە.
چی دیکە: لە سنوورەکانی
لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی بە هەمان شێوە هەوڵدان بۆ پشێوی هەبووە و بانگەشە
لە نزیک بنکەکانی دەنگدان ئەنجامدراوە و لە هەڵەبجەش نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە
بنکەیەکی دەنگدان کراوەتە دەرەوە.
زیاتر: رێژەی دەنگدان
نزیکدەبێتەوە لە ٪90 و لە هەندێک بنکە رێژەی پێویست دەنگ دراوە و بنکەکە داخراوە،
چاوەڕوان دەکرێت لە دوای کاتژمێر 6 جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێبکات.