یەگرتووی ئیسلامی: ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە پەسەند ناکەین

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی لیستی یەگرتووی ئیسلامی لە هەڵەبجە رایگەیاند، بە هۆی ئەو پێشڵیکاریانەی لە بازنەی هەڵەبجە ئەنجامدراون واژۆ لە سەر ئەنجامەکەی ناکەین.

راگەیاندراوی فەرمی: کاوە عەلی سەرۆکی لیستی یەگرتووی ئیسلامی لە بازنەی هەڵەبجە رایگەیاند: بەهۆی ساختەکاریەوە واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەڵەبجە ناکەین و پێشێلکاری کراوە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ناچارکراون وێنەی دەنگەکانیان بگرن.

ئەمەشی وت: وەکو یەکگرتوو سکاڵامان تۆمار کردووە، فشار لە دەنگدەران کراوە وێنەی دەنگەکانیان بگرن، لەبەرامبەر وێنەی دەنگدان بە لایەنێکی دیاریکراو بڕێک پارە دراوە بە دەنگدەران،  داوا دەکەین لە کۆمیسیۆن قردێلەی سوور لە سندووقەکانی بازنەی هەڵەبجە بدرێت.

زیاتر: بەهۆی ئەوەی پرۆسەکە بێلایەنانە بەرێوەنەچووە، سکاڵامان گەیاندووە بە لایەنە نێودەوڵەتیەکان و لایەنی دیکەش هەیە ئەنجامەکان ڕە دەکاتەوە، بە داخەوە بێرێزی بەرامبەر هەڵەبجە و دەنگدەرانی کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا