بابەتە سەرەکیەکە:
بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە خۆشی و سادەیی بەڕێوەچووە
و هیوادارین پرۆسەی دەنگدانی گشتی بە هەمان شێوە بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید
سالار بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی بە BMC راگەیاند: زۆر بە رێک و پێکی پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت،
وەکوو جەژنێک زۆر بە خۆشی و بە سادەی بەڕێوەچوو، لە بنکەی خوێندنگەی ئەحمەد هەردی 1571
دەنگدەر مافی دەنگدانی هەبوو و هەروەها زیاتر 97.5٪ـی دەنگدەران دەنگیان داوە،
تەنها 40 کەس ماوە.
ئەمەشی وت: ئەم بنکەیە
لە کاتژمێر 3:30 چۆڵ بووەوە و هیوادارم رۆژی دەنگدانی گشتیش ئاوا بەڕێوەبچێت، بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وایکرد پرۆسەی دەنگدان باشتربێت، بۆ ئەوەی بتوانین
زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەست بهێنین و بتوانین گۆڕانکاری لە
حکومەتدا ئەنجام بدەین.
زیاتر: هیچ پشێویی و پێشێلکاریەک
لە بنکەکە رووینەداوە و بەبێ کێشە پرۆسەکە بەڕێوەچووە.