بابەتە سەرەکیەکە: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، نابێت
جیاوازی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی 5٪ زیاتر بێت و ئەگەر لە
رێژەیە زیاتر بێت سندوقەکە دەگەڕێندرێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر
جیاوازی ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی 5٪ زیاتر بێت، سندووقەکە
دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئۆفیسی کۆمیسیۆن و ئەنجامی ئەلیکترۆنی رەتدەکرێتەوە و ژماردنی
دەستی ئەنجامدەدرێتەوە.
ئەمەش هەیە: لە هەر ناوەندێک 5٪ ـی ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان
ناخوێنێدرێتەوە دەتوانن بەبێ پەنجە مۆر دەنگ بدەن، سەرووی ئەو رێژەیە ئامێرەکە قبوڵی
ناکات.
بیرخستنەوە: ئهمڕۆ کاتژمێر 7:00 بهیانی بنكهكانی دهنگدانی تایبهت
بهڕووی دهنگدهران كرانهوه و پاش
11 کاتژمێر، کەمێک پێش ئێستا و کاتژمێر6:00 پرۆسەکە کۆتاییهات و ئامێرەکانی
دەنگدان لە کارکردن وەستان.