بابەتە سەرەکیەکە: سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە 50 مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە، بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
راگەیاندراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، زیاتر لە 50 مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە، چەند مووشەکێکیش ئاسمانی ئیسرائیلیان بەزاندووە.
ئەمەش هەیە: ئاژانسی سکای نیوز رایگەیاندووە بەهۆی هێرشە مووشەکیەکانەوە بۆسەر ئیسرائیل دوو کەس لە حەیفا برینداربوون.
بیرخستنەوە: ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە رێگەی درۆنێکەوە هێرشکراوەتەسەر ماڵی نەتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆی لەوێ نەبووە تەنها ماڵەکەی کراوەتە ئامانج.