شوێنەواری جگەرە بۆ ماوەی سەدان ساڵ لە سەر ئێسکی مرۆڤ دەمێنێتەوە

تەندروستی 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text


بابەتە سەرەکیەکە: توێژینەوەیەکی زانستی لە بەریتانیا دەریخستووە، ئەوانەی جگەرەکێشن، پاش دەیان ساڵ دەتوانرێت لەو کەسانە جیابکرێنەوە کە جگەرەکێش نەبوون، بە هۆکاری ئەوەی بۆ هەمیشە شوێنەوارەکان لە سەر ئێسک دەمێننەوە. 

سەرچاوەی بابەتەکە: رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی رایگەیاند توێژەرانی زانکۆی لیستەر لە بەریتانیا لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئێسکی مرۆڤ کردووە کە لە نێوان ساڵانی 1150 بۆ 1855 ز لە ئینگلتەرا نێژراون، ئەم خشتەیە بە شێوەیەکی کاریگەر پشتی بە بەرواری گەیشتنی تووتن بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا لە سەدەی شازدەهەم دەبەستێت، بۆیان دەرکەوتووە جگەرە کێشان پەڵە و ڕووشان و گەردیلەی کیمیایی بچووک لەسەر ددانەکان بەجێدەهێڵێت. 

ئەمەش هەیە: دکتۆر سارا ئینسپی، شوێنەوارناس و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت توێژینەوەکەمان جیاوازی بەرچاوی لە تایبەتمەندیی گەردیلەکان نیشانداوە کە لە ئێسکی  ئەوانەی کە جگەرەیان کێشاوە و ئەوانەشی نەیانکێشاوە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە دەتوانین کاریگەری بەکارهێنانی تووتن لەسەر پێکهاتەی ئێسکە پەیکەرەکانن ببینین. 

زیاتر: توێژینەوەکە دەریدەخات کێشانی تووتن تەنانەت سەدان ساڵ دوای مردنیش تۆمارێکی مێتابولیکی لە ئێسکی توێکڵی مرۆڤدا بەجێدەهێڵێت، ئەمە لەوانەیە گرنگ بێت بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی بەکارهێنانی جگەرە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ هەندێک نەخۆشی ماسولکەی ئێسک و ددان. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا