لاهور شێخ جەنگی: دەنگی پووچەڵ بە دەنگی خۆمان دەزانین

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی بەشداریکرد لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وتی" سەرەڕای پێشێلکارییەکان، رێککارەکان بە باشی بەڕێوەچوون، دەنگی پوچەڵیش لە دەنگدانی تایبەت بە دەنگی خۆمان دەزانین".

لێدوانی فەرمی: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی رەوتی بەرەی گەل رایگەیاند:" ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، بۆنەیەکی نیشتیمانی گرنگە، سندووقەکانی دەنگدان وەکو ئینجانەی گوڵ هەموو رەنگەکانی تێدایە، خۆم بە پارێزەری چەپکە گوڵەکە دەزانم ".

ئەمەش هەیە: هیوادارم هەمووان بێن بێ ترس و دوودڵی دەنگ بدەن، سەرەڕای پێشێلکارییەکان هەموو رێککارەکان باش بەڕێوەچوون و دەنگی پووچەڵ بە دەنگی خۆمان دەزانین.

زیاتر: پەیوەندیمان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە هەیە، کۆمسیۆنیش هەندێک دەستی شلکردبوو بۆ بردنە ژوورەوەی مۆبایل.

ئەمەشی وت: لە ئێستادا بڕیار نادەین بەشداری حکومەت دەکەین یان نا، چاوەڕوانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا