چی روویدا: سەرۆککۆماری عێراق لە شاری بەغدا بەشداریکرد
لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و وتی" پیرۆزبایی
پڕۆسەی دەنگدان لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم".
لێدوانی فەرمی: لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق
دەڵێت:" هیوای سەرکەوتن بۆ پڕۆسەکە دەخوازین، بۆ ئەوەی بتوانرێت پەرلەمانێکی
بەهیز و چالاک دروستبکرێت و خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێ بکرێت".
ئەمەشی وت: خۆشحاڵین بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە، هیوادارین
رێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە زۆر بێت و پەرلەمانی داهاتووش لە ئاستی داخوازییەکانی
هاوڵاتییاندا بێت.
زیاتر: سەرۆککۆمار راشیگەیاند، سوپاسی ئەو لایەنانە
دەکەم کە هاوکار بوون لە رێکخستنی ئەم هەڵبژاردنە، بە تایبەت رێکخراوە و
نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، هەروەها سوپاسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەم کە
سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکەن.
درێژەی قسەکانی: هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو کاندیدانە
دەخوازین کە سەردەکەون بۆ پەرلەمانی کوردستان.