کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نمە باران و بەفر دەبارێت

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمدەبنەوە.

ئەمەش هەیە: سبەى سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ لەناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى  لە گەرمیان  تۆمار دەکرێت کە 23 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 11 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا