سودانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە گەلەکەمان دەکەین

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی فەرمی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان دەکەین بۆ تەواوکردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمەشی وت: درێژەدان بە هەڵبژاردنی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، رێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستورییە.

چی دیکە: هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

زیاتر: هیوادارین مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان تەواو ببێت لە پێناو بەردەوامی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری لە خزمەتی گەلەکەمان لە ناوچەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا