یەکگرتووی ئیسلامی: هەڵبژاردن گۆرانکاری دروست نەکرد و بەشداری حکومەت ناکەین

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، بەشداری لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناکەین و دەبینە ئۆپۆزسیۆن.

لێدوانی فەرمی: موسەنا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند: بە پێی ئامارەکانی هەڵبژاردن یەکێتی و پارتی دەبنەوە حکومڕانی هەرێمی کوردستان، ئێمە بەشداری لەو حکومەتە ناکەین و دەبینەوە ئۆپزسیۆن، هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکاریەکی گەورەی دروست نەکرد.

ئەمەش هەیە: دەمانەوێت شەرەفی بەرەی ناڕازی خۆمان لە پەرلەمان بپارێزین، هەرچەندە هێشتا زووە بۆ بڕیاردان، بەڵام ئامارەکانی هەڵبژاردن دەرخەری ئەو راستیەن.

زیاتر: موسەنا ئەمین وتیشی: وەک یەکگرتوو 7 کورسی پەرلەمانی کوردستانمان مسۆگەر کردووە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا