قوباد تاڵەبانی: دانیشتووانی راپەڕین سەری یەکێتییان بەرزکردەوە

درێژتر لە هەواڵ 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بەرپرسی بازنەی راپەڕین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەدوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە رانیە لەگەڵ بەرپرسی بازنەکان و تیمەکانی کەمپینی بانگەشە هەڵبژاردنی یەکێتی لە سنووری ئیدارەکە کۆبووەوە.

چی هەیە: لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین و ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و کادیران و جەماوەری یەکێتی لە سنوورەکە کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردندا تۆماریان کرد و جارێکیتر دەڤەری راپەڕینیان سەوزپۆش کردەوە.

زیاتر: ناوبراو رایگەیاند: دانیشتوانی بە شەرەفی دەڤەری راپەڕین بەم پشتگیرییە گەورەیان لە یەکێتی، سەری یەکێتییان بەرز کردەوە و جارێکی تر یەکێتییان قەرزاری خۆیان کردەوە.

ئەمەشی وت: هەرگیز جارێکی دیکە یەکێتی کەمتەرخەم نابێت بەرامبەر جەماوەرە دڵسۆزەکەی و خواست و ئیرادەی جەماوەری یەکێتی هەمان خواست و سیاسەتی یەکێتی دەبێت.

چی تر: وەکچۆن ئێوە لە دەنگداندا راستگۆ و بەوەفا بوون بەرامبەرمان، یەکێتیش لە دوای هەڵبژاردن راستگۆ و بەوەفا دەبێت لەگەڵتان و کارێك ناکەین رۆژێک لە رۆژان لە دەنگدان و پشتگیریکردنی یەکێتی پەشیمان ببنەوە.

داواکاری: ناوبراو داوای لە ئەندامانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی کرد: سارد نەبنەوە و لە ئێستاوە خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە یەکێتی چاوی لە سەرکەوتنێکی گەورەترە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا