ئەنجامی فەرمی %99.3ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس بەشداری دەنگدانیان کردووە و لەکۆی ئەو ژمارەیە پارتی 809 هەزار و 197 دەنگ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان 408 هەزار و 141 دەنگ و نەوەی نوێ 290 هەزار و 141 دەنگیان بەدەستهێناوە.


ئەمەش هەیە: پارتی لە هەولێر توانیوەتی 345 هەزار و 822 دەنگ، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش توانیوەتی 110 هەزار و 353 دەنگ کۆبکاتەوە، لەدوای ئەوانیش نەوەی نوێ بە کۆکردنەوەی 103 هەزار و 684 دەنگ لە پلەی سێیەم بێت.

چی تر: ئەم رێژەیە رێژەی جیاکراوەی دەنگەکان و بە هیچ شێوەیەک تانەیان لێنادرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا