لیستی یەکێتی: کۆتاییمان هێنا بە دەسەڵاتی تاکڕەوی

کوردستان 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە ئەنجامدا.

چی وت: کاروان گەزنەیی رایگەیاند: سوپاسی یەکێتییەکان دەکەین کە خۆنەویستانە هەوڵی سەرخستنی حزبەکەیان دا کە حزبی شەهیدانە.

زیاتر: دوای ماوەیەکی زۆر، هەروەکو بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی پێدا، هاوسەنگی هێزمان راستکردەوە.

هاوکات: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەریخست، کە خەڵک ویستی لەسەر بووە و کۆتاییمان هێنا بە دەسەڵاتی تاکڕەوی پارتی دیموکراتی کوردستان.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا