ئەمریکا: پێویستە لایەنەکان بەبێ دواکەوتن حکومەت پێکبهێنن

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، سەبارەت بە کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات لایەنەکان حکومەتی نوێ پێکبهێنن.

پەیامی فەرمی: ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند: ئەمریكا پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكات بەبۆنەی تەواوكردنی سەركەوتووانەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئەمەشی وت: كارمەندانی نوێنەرایەتیی ئەمریكا لە عێراق لە ماوەی دوو رۆژدا چاودێریی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی لە ناوەندە جیاوازەكانی دەنگدان كرد، وتیشی: ئەمریکا دەستخۆشی لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پابەندبوونیان بە دیموكراسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

زیاتر: پێویستە لایەنەکان بەبێ دواکەوتن حکومەت پێکبهێنن، پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێگا خۆش دەکات کە دام و دەزگا دیموکراسییەکان بەهێز بکات و مافەکانی مرۆڤ بەرەو پێش ببات و برەو بە گەشەپێدانی ئابووری بدات و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان پتەو بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا