بابەتە سەرەکیەکە: ئیسرائیل
ماڵی گەورە بەرپرسانی ئێران بۆ ئامانجی هێرشەكەی زیاد دەكات و هەروەها پلانی
هێرشكردنە سەر ئێران رادەستی بڕیار بەدەستانی ئیسرائیل كراوە.
کێ وتی: كەناڵی 14 ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیەوە بڵاویكردەوە:
لە پلانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران, ماڵی گەورە بەرپرسانی ئێران وەك ئامانج بۆ
هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی ئیسرائیل زیادكراوە وەک تۆڵەیەک بۆ هەوڵی کوشتنی
ناتانیاهۆ.
ئەمەشی وت: سوپای ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل،
پلانێکیان پێشکەش بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت
وەزیری بەرگری وڵاتەکەی کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران.
زیاتر: وردەکارییەکانی پلانەکە تەنها ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسان
دەزانن و بژاردەی فراوانی لەخۆگرتووە بۆ هێرشکردن، لەوانە دامەزراوە نەوتی و
گاز، ئامانجە سەربازی و حکومییەکان، ماڵی بەرپرسانی ئێرانیش بووە بە یەکێک لە
بژاردەکان.