هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەخوازین بە زوترین كات لایەنەكان بگەنە رێكکەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەخوازین بە زوترین كات لایەنەكان بگەنە رێكکەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت.

پەیامی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە هەموو ئێوەی بەڕێزو هەموو بەشداربووانی ئەم پرۆسەیە رادەگەیەنین، بە كرداریی و بەپێی یاساو رێكارە كارگێڕیی و ئارامیی و خزمەتگوزارییەكان خۆمان بە خاوەنی ڕاستەقینەی بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە لە سنوری پارێزگاكەماندا دەزانین.

ئەمەشی وت: وەک چۆن لە ماوەی حوكمڕانیی و لە ماوەی بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان و ڕۆژی دەنگدانیشدا بەیەک دووریی بەرامبەر هەمووان وەستاین و بەبەڵگەی ئەوەی براوە جیاوازەكان زۆرتر لەم پارێزگایەدان، بۆ داهاتووش تا ئەو كاتەی ئێمە بەپێی یاسا لەم پێگەیەدا دەبین بەو بێلایەنییەوە كە هەموو لایەك گەواهیی بۆ دەدات.

چی دیکە: دەرگای پارێزگا وەک لە رابردەودا سەلماندومانەو بەڕەوایەتیی 241241 دەنگی فەرمیی و زیاتر لە 416000 دەنگی نافەرمیی و بە دەنگی كۆی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەموو كەس و لایەك كراوە دەبێت و هاوكارو پشتیوانی هەموو كارێكی باش و یاسایی دەبین كە لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت.

زیاتر: دەخوازین بە زوترین كات وەڵامی ئیرادە و دەنگی رەوای هاوڵاتیان بدرێتەوە و لایەنەكان بگەنە رێكکەوتنێک بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هاوڵاتی سەنتەریی و مەدەنیی و خزمەتگوزار و دادپەروەر و یاساسەروەر و تیوار و بەرپرسیار، كە لە ئاست بوون و رەسەنایەتیی و مێژوو خوێن و ژان و قوربانیدان و رەنج و تێكۆشان و وەفاو دەنگ و جوامێریی خەڵكی كوردستاندا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا