بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کاتی ئەوە
هاتووە جەنگی غەززە کۆتایی پێبێت و هەوڵدەدەین قەیرانە مرۆییەکانی
کەمبکەینەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی
بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا لە کاتی بەجێهێشتنی تەلئەبیبی
پایتەختی ئیسرائیل بەرە و سعودیە رایگەیاند: ئیسرائیل سەرجەم ئامانجە
ستراتیژیەکانی خۆی سەبارەت بە غەززە بەدەستهێناوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەم
سەرکەوتنانە بگۆڕین بۆ سەرکەوتنی هەمیشەیی و ستراتیژی.
ئەمەشی وت: هەوڵدەدەین
قەیرانە مرۆییەکان لە غەززە کەم بکەینەوە و پێویستە ئیسرائیل کارئاسانی بکات بۆ
گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، ماوەی
مانگێک مۆڵەتمان بە ئیسرائیل داوە و لەو ماوەیەدا دەبێت رێڕەوە مرۆییەکان بکاتەوە
بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.
چی دیکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: گرنگە ئیسرائیل بە جۆرێک
وەڵامی ئێران بداتەوە کە نەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانی ناوچەکە.
زیاتر: کاتی ئەوە هاتووە جەنگی غەززە کۆتایی پێبێت و سەرباری ئەو
ئاڵنگارییانەی هەیە لە ناوچەکەدا، هێشتا دەبێت سەرنجمان لەسەر رێگە ئەرێنییەکان و
رێگە ستراتیژییەکان بێت، خەڵک تینووی ئازادی، ئاسایش و ئاشتییە و دەبێت بۆیان
بەدیبهێنرێت.