بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری خوێندنی باڵا لیژنەیەکی بۆ
پێداچوونەوە بە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ پێکهێنا.
کێ وتی: ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی رایگەیاند: ئامانج لە پێکهێنانی ئەم لیژنەیە وردبینی و پێداچوونەوەیە بە
ناوی سەرجەم ئەو وانەبێژانەی کە بە گشتاندنمان بە ژمارە 17338 لە 4ی ئەیلولی ئەمساڵ
داواکراوە و رەزامەندی دارایی بۆ بە گرێبەستبوونیان دەرچووە.
هاوکات: ئامانجێکی تری لیژنەکە دڵنیابوونەوەی سەرجەم
وانەبێژانی هەرێمی کوردستانە لە راستی و دروستی ناوەکانیان.