وەزارەتی دارایی: هەر کەسێک بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، هەرکەسێک کۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە رادەگیرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردەوە: لەسەر بنەمای ئەو رێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

ئەمەشی وت: پێویستە هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا upn یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تاوەکو 20 تشرینی دووەم خۆیان تۆمار بکەن.

چی دیکە: بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن یاخود مۆڵەتی دیکە.

زیاتر: هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری 20 تشرینی دووەم، کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا