بابەتە سەرەکیەکە: ئیسرائیل پیلان دادەنێت، جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر
ئێران، لە تۆڵەی ئەو هێرشەی لە ماوەکانی رابردوودا کرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە.
کێ وتی: کەناڵی 13 ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئیسرائیل پلانی هێرشێکی دیکەی
بۆ سەر ئێران داڕشتووە لە وەڵامی ئەو هێرشەی لە ماوەکانی رابردوودا، کە بە فڕۆکەی
بێ فڕۆکەوان کرایە سەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە
قەیسەریەی باکوری حەیفا.
زیاتر: هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەڵامی تۆڵەکردنەوەی هەوڵی
کوشتنەکەی ناتانیاهۆ نەبووە بەڵکو وەڵامی
هێرشە موشەکیەکەی ئێران بووە.
چی دیکە: لە ئێستادا بەرپرسانی ئیسرائیل چەند بژاردەیەک بۆ وەڵامدانەوە و
ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ تاوتوێ دەکەن.