بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەندكراوێكی سیاسی ئەڵمانی بە رەچەڵەک ئێرانی بە تۆمەتی تیرۆر جێبەجێكرد.
کێ وتی: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند: دەزگای دادوەریی ئێران سزای لە سێدارەدانی جەمشید شارمەهد هاووڵاتی ئەڵمانی و بەرەچەڵەک ئێرانی تەمەن 69 ساڵ كە مافی نیشتەجێی هەمیشەیی لە ئەمریكا هەبووە، پاش چوار ساڵ لە بەندكردنی، بە نهێنی جێبەجێكردووە.
لەلایەکی دیکەوە: پێگەی " میزان " سەر بە دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند: شارمەهد لەژێر پشتیوانی و پاراستنی دەزگای هەواڵگری ئەوروپا و ئەمریكادا بووە، بە تۆمەتی پلاندانان و ئاڕاستەكردنی كردەوەی تیرۆریستی و بۆردومان، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
زیاتر: جەمشید شارمەهد لە مانگی ئابی ساڵی 2020 لەكاتی گەشتكردن بۆ ئیمارات لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە رفێندرا و بۆ ئێران گواسترایەوە.