رێباز حەملان: بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستمان بە 996 ملیار دینارە

درێژتر لە هەواڵ 29/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچە رەوانەی بەغدا کراوە و بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەش پێویستمان بە 996 ملیار دینارە.

لێدوانی فەرمی: رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوو شاندی باڵای هەرێم لە بەغدان، یەکەمیان بە سەرپەرشتی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە بەڕێوەچوون و ئامادەکارییەکان سەرژمێری گشتی و گفتوگۆکردن لەبارەیەوە کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوبچێت.

ئەمەشی وت: شاندێکی دیکەش بە سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی هەرێمە، کە لیستی مووچەیان بردووە بۆ بەغدا و  رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە، بەپێی ئەو لیستە پێویستمان بە 996 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10 ).

چی دیکە: بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان و چارەسەرکردنیان بڕیارمان دەرکردووە تاوەکو 20 تشرینی یەکەم  هەر فەرمانبەرێک کۆدی بایۆمەتری و UPN تەواو نەکات مووچەکەی لەلایەن بەغداوە رادەگیرێت.

زیاتر: زۆرترین رێژەی ئەنجامنەدانی بایۆمەتری لەلایەن خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی، چاودێرانی کۆمەڵایەتییەوەیە و ئەمانە کۆتاییان بێت کیشە تەکنیکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا