لە سنووری کەرکوک هەشت چەکداری داعش کوژران

درێژتر لە هەواڵ 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، دۆزینەوەی تەرمی هەشت چەکداری داعشی لە سنووری پارێزگای کەرکوک راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند:  دوو رۆژ لە مەوبەر بە فڕۆکەی جۆری ئێف 16، چوار هێرش بۆ سەر چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامدران.

ئەمەش هەیە: ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە هێزە تایبەتەکانی سوپای عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی کەرکوک، چوونەتە شوێنی هێرشەکە و تەرمی هەشت چەکداری داعشیان دۆزیوەتەوە کە لەو هێرشەدا کوژرابوون، لە نێو کوژراوەکانیشدا سەرکردەی ئەو گرووپەی تێدابووە.

زیاتر: هێزەکان، لە شوێنی رووداوەکەدا چەک و ئامێر و کەرەستەی تەقینەوە و لۆجستی و ئامێری پەیوەندییەکانیان دۆزیوەتەوە، شوێنەکە بارەگایەکی سەرەکی ئەو چەکدارانە بووە و لە ناوەڕاستی شاخ و ئەشکەوتەکاندا بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا