بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، شەپۆڵێکى
بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنج
شەممە تا رۆژى شەممە، کاتەکانى نیوەڕۆ ئاسمانى هەرێم بەردەوام نیمچە هەورى دەبێت، لە
ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆیەکى لاوازی باران بارین بۆ هەندێ ناوچەى سنوورى
باشوورى هەرێم، بە تایبەت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و
ئیدارەى گەرمیان، رێژەى بارانى پێشبینیکراو لە نێوان 1 بۆ 3 ملم دەبێت لە هەندێک
ناوچە.
ئەمەش
هەیە: ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمى کوردستان
دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین، زۆرترین رێژەى باران بارینى
پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆڵە دەکەوێتە رۆژى یەک شەممە.
زیاتر: باران بارین و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرما
2 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە، خێراى با زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا, رۆژى
دووشەممە کاریگەرى شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و سێ شەممە کۆتاى بە
کاریگەرى شەپۆلەکە دێت.