بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی
پزیشکی میزۆپۆتامیای لە هەولێر کرد و وتارێکی پێشکەشکرد.
لێدوانی
فەرمی: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند: رۆژی 20 تشرینی یەکەم هەڵبژاردنێكی مێژوویی لە كوردستان ئەنجامدراو و شانازی
پێوە دەكەین ، ئەم هەڵبژاردنە لەكەشێكی زۆر ئارام و گونجاودا بوو هیچ گرفتێک روینەدا
كە زۆر كەس چاوەڕوانیان دەكرد.
ئەمەشی وت: حكومەتی
داهاتووی هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم و یەک حكومەت، یەک پەرلەمان، یەک
هێزی پێشمەرگە بێت، رێگر بێت لەو كارانەی لە رابردوودا ئەنجامدەدران.
زیاتر: ئێستا پێویستە لایەنەکان دەستبکەن بە گفتوگۆ سەبارەت
بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دەبێت پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم بە پێوەری کورسی
لایەنەکان بێت.