بابەتە سەرەکیەکە: زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە و لە ئێستادا نرخی
ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار 738 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها
پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیاتری رێژەی سوودی بانکی، هۆکارن بۆ گۆڕانکاری
بەردەوام لە نرخی زێڕ.
بیرخستنەوە: لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی
بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و 790 دۆلار.
بە ژمارە: لە ئێستادا نرخی مسقالێک زێر لە بازاڕەکانی هەرێم
بەم شێوەیەیە:
- زێڕی
عەیار 18 بە 505 هەزار دینارە
- زێڕی
عەیار 21 بە 590 هەزار دینارە
- زێڕی
عەیار 22 بە 618 هەزار دینارە
- زێڕی
عەیار 24 بە 675 هەزار دینارە