بابەتە سەرەکیەکە: رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ئیلۆن ماسکی ملیاردێر و ژمارەیەک کەسایەتی نزیک لە
ترەمپ، گرنگترین ئەرکیان پێدەدرێت لە کابینە نوێیەکەیدا.
کێ وتی: رۆژنامەی The Gurdian ـی بەریتانی بڵاویکردەوە: ئیلۆن ماسک لە
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا پاڵپشتیکارێکی سەرسەختی ترەمپ بووە، و چاوەڕوان دەکرێت
وەزارەتی کارامەیی لە کابینەکەی جێ بکاتەوە کە پێشنیازی ماسک بووە.
ئەمەش هەیە: مایک پۆمپیۆ، بەرێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی و وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا، کە لایەنگری ئیسرائیلیە بە رکابەرێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
چی دیکە: سیناتۆری کۆماریی ڕاستڕەو تۆم
کۆتۆن، لە ساڵی 2020 خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی بە یاخیبوون ناوزەند
کرد و داوای لە حکومەت کرد، سوپای ئەمریکا لە دژی خۆپیشاندەران بڵاوە پێبکات، لە
ئێستادا وەک رکابەرێک بۆ پۆستی وەزیری بەرگری تەماشا دەکرێت.
ئەمەش
بزانە: رۆبێرت لایتیزەر کە گەورەترین بەرپرسی بازرگانی
دۆناڵد ترەمپە، باوەڕێکی بەهێزی بە باجی گومرگی هەیە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە
سەرەکییەکانی شەڕی بازرگانی ترەمپ لەگەڵ چین، بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە بۆ
کابینەکەی ترەمپ و وەزارەتی بازرگانی پێدەدرێت.
زیاتر: ستیڤن میلەر
یەکێکی ترە لە پێشنیارکراوەکان بۆ پۆستی کۆچ و کۆچبەران، بە ئەندازیاری سەرەکی
قەدەغەکردنی گەشتی موسڵمانان دادەنرێت بۆ ئەمریکا، هاوکات بانگەشەی سەرەکی ترەمپیش
بریتی بوو لە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی، چاوەڕوان دەکرێت
پۆستێکی باڵای ناوخۆیی پێبدرێت.