ژنێک زیاتر لە دوو هەزار لیتر شیری خۆی بەخشی و ریکۆردی گینسی شکاند

هەمەرەنگ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ژنێک لە ویلایەتی تێکساس ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات لە بەخشینی زیاتر لە دوو هەزار لیتر شیری خۆی، لەبری بەخشینی پارە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

سەرچاوە: رۆژنامەی  The Guardianـی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە: ئالیس ئۆگڵتری ئاواتی کاری خێرخوازیە، بەهۆی خراپی باری داراییەوە لەبری پارە دوو هەزار و 645 لیتر شیری خۆی بەخشیووە.

زیاتر: ئەم ژنە دووەم جارە ئەم کارە خێرخوازییە دەکات، پێشتر لە ساڵی 2014 بە بەخشینی هەزار و 569 لیتر شیر ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

چی تر: شارەزایانی تەندروستی ئاگاداریان کردووەتەوە، دەتوانێت ئەو بڕە زیادەیە ببەخشێت بەو دایکانەی کە دەیانەوێت شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن، بەڵام کێشەیان هەیە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سوودەکانی مایۆنیز بۆ قژ چییە؟

تەندروستی 22 خولەک پێش ئێستا

ئەمریکا کۆتا هۆشداری داوەتە عێراق

عێراق 43 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا