بابەتە
سەرەکیەکە: زانایانی بەریتانیا رۆبۆتێکیان دروست کردووە، لە توانایدا هەیە لە
ماوەی تەنیا سێ رۆژدا توێژینەوەیەکی زانستی ئامادە بکات.
سەرچاوە:
ئاژانسی The Guardianـی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، زانایانی
بەریتانیا رۆبۆتێکیان لە تاقیگە کیمییاییەکانیانی زانکۆی لیڤەرپوول خستە کار،
بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک، ئەو رۆبۆتە توانی توێژینەوەیەکی زانستی تەواو
بکات لە ماوەی سێ رۆژدا، کە ئەگەر مرۆڤ بیکردایە چەند مانگێکی دەخایاند.
زیاتر: رۆبۆتەکە
لە شێوەی دەستێکی ئۆتۆماتیکیدایە و لە توانایدایە کار بکات بێ ئەوەی راستەوخۆ
کۆنترۆڵ بکرێت، لە تواناشیدایە 700 تاقیکردنەوە بکات لە ماوەی یەک هەفتەدا.
ئەمەش هەیە: رۆبۆتەکە
بەردەوامە لە کارکردن بە بەردەوامی و لە ماوەی 172 کاتژمێردا توانیویەتی 688
تاقیکردنەوەی جیاواز بکات.