دەکرێت لە رێگەی روناکییەوە داتا بگوازرێتەوە؟

هەمەرەنگ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: Li-Fi تەکنەلۆژیایەکی پەیوەندی بێتەلە کە روناکی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی داتا و شوێن لەنێوان ئامێرەکان.

سەرچاوە: پێگەی فەرمی Li-Fi بڵاویکردوەتەوە: Light Fidelity یاخود Li-Fi تەکنەلۆژیای پەیوەندی بێ وایەرە کە روناکی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی زانیاری و لەلایەن پرۆفیسۆر هاراڵد هاس و تیمەکەی لە زانکۆی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا پەرەی پێدراوە.

ئەمەش هەیە: ئەم چەمکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 ناسێندرا، لای فای وەک بەدیلێک بۆ وای فای سەیر دەکرێت، کە رێژەی گواستنەوەی زانیاری بەرزتر و پەیوەندی پارێزراوتر پێشکەش دەکات.

چی دیکە: ئایا دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ Wi-Fi؟ بە ئەگەرێکی زۆرەوە نەخێر، چونکە لە ستارلینگی پڕۆژەکەی ئیڵۆن مەسکدا لەبری (Satelite Communication)، (Li-Fi) بەکار هاتووە کە ئەگەرێکی زیاتری هەیە بۆ نەهێشتنی کێبڵەکانی ژێر دەریا و بە wireless بوونی هێڵی ئینتەرنێت.

زیاتر: چۆن کاردەکات؟ Li-Fi بە گواستنەوەی زانیاری لە رێگەی روناکی بینراوەوە و روناکی سەروو بنەوشەیی، یاخود روناکی ژێر سوورەوە کاردەکات و LED بەکاردەهێنێت بۆ ناردنی زانیاری بە خێرایی گۆڕینی سیگناڵی روناکی، کە دواتر لەلایەن فۆتۆدیتێکتەرەوە وەرگیراوە و دەگۆڕدرێتەوە بۆ سیگناڵی کارەبایی ئەمەش پەیوەندی خێرایی بێ وایەر چالاک دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا