بابەتە سەرەکیەکە: دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان
و دەرکردنی نۆ هەزار کرێکار، پشکەکانی نیسان مۆتۆر بە رێژەی 6٪ دابەزی.
سەرچاوە: ئاژانسی CNN بڵاویکردەوە: سێیەم گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی
ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن، بە بڕی 2.61 ملیار دۆلار کەمکردنەوەی خەرجییەکانی تا مانگی
ئازاری ساڵی داهاتوو راگەیاندووە.
چی تر: نیسان لەلایەن کۆمپانیای (BYD) و رکابەرە ناوخۆییەکانی لە چین کێشەی بۆ
دروست بووە.
بۆچی: چونکە ئەو کۆمپانیایانە بەهۆی دابینکردنی ئۆتۆمبێلی
کارەبایی هەرزان و هایبریدی بەنزین و کارەبایی بازاڕیان قۆرخکردووە.
ئەوی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای نیسان بڕیاریداوە تا سێ
ساڵی داهاتوو 30 مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێل بەرهەم بهێنێت و فرۆشی جیهانی بۆ یەک ملیۆن
ئۆتۆمبێل بەرزبکاتەوە.