فوئاد حسێن بۆ کازم ساهیر: سەری هونەری عێراقیت بەرزکردووەتەوە

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیم بە کازم ساهیرەوە کردووە پێم راگەیاندووە تۆ سەری عێراقیت بەرزکردووەتەوە.

پەیامی فەرمی: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەکۆی "ئێکس" بڵاویکردەوە: پەیوەندیم بە کازم ساهیرەوە کردووە و پێم راگەیاندووە، سەری هونەری عێراقیت بەرزکردووەتەوە لە بەردەم جەماوەری عەرەبی و جیهانی، دوپاتمکردەوە هونەر رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەخشینی هێز بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق.

زیاتر: پێزانینی قوڵم بۆ رۆڵی دیار و بەرچاوی ناوبراو لە خستنەڕووی وێنەیەکی گەشاوەی هونەری عێراقی بۆ رای گشتی عەرەبی و جیهانی دەربڕیوە.

بیرخستنەوە: دوێنێ شەممە کازم ساهیر هونەرمەندی عێراقی لە شانشینی سعودیە کۆنسێرتێکی گەورەی لە ریازی پایتەختی وڵاتەکە پێشکەشکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا