بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای جیزەی میسر دەستگیرکردنی ئەندازیارێکی میسری راگەیاند، کە هەوڵی سەرکەوتنی بەسەر هەڕەمی خفرەع ـدا داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای جیزەی میسر
رایگەیاند: ئەندازیارەکە ناوی ئیسلام بووە، تەمەنی 33 ساڵە لە کاتی سەردانەکەیدا
بۆ ناوچەی هەرەمەکان، هەوڵیداوە سەرکەوێت بەسەر هەرەمی خفرەع ـدا و لەلایەن هێزە
ئەمنیەکانی ناوچەکەوە دەسگیرکراوە.
زیاتر: ئەندازیارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ
مەشقکردنی شاخەوانی سەرکەوتووە بەسەر هەڕەمەکەدا و نەیزانیووە سەرکەوتن بەسەریدا قەدەغەیە.