بابەتە سەرەکییەکە: عێراق سەرکەوتوو بووە لە کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن
لە بەقاچاخ بردنی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە.
کێ وتی: عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند،
کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی
ئەمریکا ئەنجامی باشی هەبووە بۆ بەدیهێنانی خۆگونجاندنی سیستمی بانکیی عێراقی.
ئەوەشی وت: عێراق بە رێژەی لە 95٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی رابردوودا گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەکردن
لەگەڵ ئێران سزای بەسەر 23 بانکی عێراقیدا سەپاند.