عێراق نەوت دەدات بە لوبنان و خزمەتگوزاریی وەردەگرێتەوە

عێراق 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: حکومەتی عێراق بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەک، رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێکردنەوەی رێککەوتنی سووتەمەنی لەگەڵ لوبنان بەرامبەر بە خزمەتگوزاری.

لێدوانی فەرمی: وەلید فەیاز وەزیری وزەو ئاوی لوبنان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر داواکارییەکەمان تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2025.

زیاتر: بە گوێرەی گرێبەستەکە، لوبنان دەتوانێت مانگانە بڕی 1.5 ملیۆن تۆن سووتەمەنی بار بکات.

چی تر: ئەو بڕە سووتەمەنییەی کە ئێستا عێراق بە لوبنانی دەدات، هاوکارە بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ماوەی 4 تا 6 کاتژمێر لە رۆژێکدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 30 ساڵە لوبنان بەدەست قەیرانی کارەباوە دەناڵێنێت، ئەمەش دوای ئەو تەنگژە داراییە هات کە لوبنانی گرتەوە و حکومەتەکانیش تا ئێستا توانای دابینکردنی کارەبای بەردەوامیان نییە

Alternate Text

دوایین هەواڵ

وەزیرێکی سوید تووشی فۆبیای مۆز دەبێت

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا