بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ دادگای دیالە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی
بانکی رەشید سەپاند، بە تاوانی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی بە ئەنقەست.
راگەیەنراوی
فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، دادگای
تاوانەکانی دیالە دوو بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ هەر کەیسێک، دژ بە
فاتیمە ڕەشید جاسم بەڕێوەبەری پێشووی بانکی رەشید لە لقی ئەشنۆنا بە شێوەی ئامادە نەبوو دەرکرد، بە تاوانی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.
چی کردووە:
تۆمەتبار قەرزی داوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل بە ناوی خەڵکەوە بە بێ ئاگاداری خۆیان و
بەڵگەنامەی ساختەی بەکارهێناوە.
زیاتر: دادگا
پاش لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان و وەرگرتنی وتەی نوێنەری یاسایی بانکەکە، بڕیاریدا
تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر موڵک و ماڵەکەشی بگیرێت