بابەتە سەرەکیەکە:
سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ساڵیادی 240 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییەوە پەیامێکی
پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: لەتیف
جەمال رەشید سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند: ئەم شارە قوربانی زۆری داوە و بەهەزاران
لە رۆڵەكانی گیانی خۆیان فیدای سەربەستی و ئازادی كردووە، سلێمانی شاری داهێنان و
خۆشەویستی و هونەر و ئازایەتییەو ئەركی هەموو لایەكمانە خزمەتی بكەین.
زیاتر: دڵنیام سلێمانی وەكو شاری رۆشنبیری و نیشتمانپەروەری
هەمیشە بە پێشەنگی دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی یادكردنەوەی تێپەڕبوونی 240 ساڵ بەسەر دروستكردنی شاری
(سلێمانی)دا، پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری
كوردستان دەكەم. لەم بۆنەیەدا دروود بۆ رووحی پاكی میری بابان ئیبراهیم پاشا
دامەزرێنەری سلێمانی دەنێرم.
ئەم شارە هەموو وەختێك شاری نوسەران و ئەدیبان و
تێكۆشەران بووە، قوربانی زۆری لە پێناوی تێكۆشانی نیشتمانی و سەربەستیدا پێشكەش
كردووە.
بەهەزاران لە ڕۆڵەكانی لەشێرە ژنان و كوڕانی گیانی
خۆیان فیدای سەربەستی و ئازادی كردووە، سلێمانی شاری داهێنان و خۆشەویستی و هونەر
و ئازایەتی بووە، بەهەق خەڵكەكەی رۆشنبیرو روخۆش و نیشتمانپەروەرن.
لەم یادەدا
ئەركی هەموو لایەكمانە خزمەتی شارەكە بكەین، دڵنیام سلێمانی وەكو شاری رۆشنبیری و
نیشتمانپەروەری هەمیشە بە پێشەنگی دەمێنێتەوەو رۆژ بەڕۆژ بەرەو ئاوەدانی زیاترو
پێشكەوتن دەچێت، دووبارە پیرۆزە.