پێشانگای گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەرێوبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەژدارییان لە  پێشانگای گەشتوگوزاری سلێمانیدا کرد.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفور سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند، پێشانگای گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی بە سەربەرشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی کراوەتەوە.

ئەمەشی وت: پێشانگاکە گەشتیارییە نزیکەی 100 کۆمپانیا بەژدارییان تێدا کردووە بەشێکیان کۆمپانیای بیانین.

زیاتر: مەبەست لە کردنەوەی ئەو پێشانگایە ناساندنی کۆمپانیا گەشتیارییەکانە بۆ زیاتر هاندانی گەشتیارانی بیانی.

لەلایەکی دیکەوە:  ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە بی ئێم سی راگەیاند، شاری سلێمانی بەرەوپێشچوونی گەورەی لە بواری گەشتیاریدا بە خۆیەوە بینیووە.

ئەمەشی وت: پێشانگای گەشت وگوزار لە شاری سلێمانی دەبێتە هۆی دروستبوونی  پردی پەیوەندی نێوان گەشتیاران و کۆمپانیا گەشتیارییەکان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

وەزیرێکی سوید تووشی فۆبیای مۆز دەبێت

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا