بابەتە
سەرەکیەکە: توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، زیاتر لە 800 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە
سەرانسەری جیهان، تووشی نەخۆشی شەکرە بوون.
سەرچاوە:
توێژینەوەکە لە گۆڤاری The Lancet بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: لە ساڵی 2022 دا
828 ملیۆن کەس لە تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر، تووشی شەکرەی جۆری یەک و دوو بوون.
زیاتر: هەروەها لە نێو
پێگەیشتووانی تەمەن 30 ساڵ و سەروو، 445 ملیۆن نەخۆش چارەسەریان وەرنەگرتووە.
چی تر: بەگوێرەی
توێژینەوەکە، رێژەی شەکرە لە جیهاندا، لە ساڵی 1990ەوە دوو هێندە زیادی کردووە لە
7٪ بۆ لە 14٪ بەرزبوونەتەوە.
ئەمەش هەیە:
توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجامدراوە، بە یەکەم
شیکردنەوەی جیهانی بۆ رێژەی چارەسەر و خەمڵاندنەکان دادەنرێت.