دانیشتنی زۆر جەڵتەی دڵ زیاد دەکات

تەندروستی پێش 3 هەفتە

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە 10 کاتژمێر لە رۆژێکدا، مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.

سەرچاوە: ئاژانسی Independentـی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە: بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەکە لە ئەمریکا لەسەر 90 هەزار کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی زیاتر لە 10 کاتژمێر دادەنیشن ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵیان زۆرە.

زیاتر: دوای هەشت ساڵ لە توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە، نزیکەی سێ هەزار و 600 کەسیان تووشی ناهاوسەنگی گوێچکەڵەی دڵ بوون، زیاتر لە هەزار و 850 کەسیان تووشی بچووک بوونەوەی دەماری دڵ و هەزار و600 کەسیان تووشی کشانی بەستەری دڵ بوون.

چی تر: پزیشکانی پسپۆڕ پێشنیاز دەکەن هەفتانە نزیکەی 150 خولەک چالاکی جەستەیی مامناوەند ئەنجام بدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا