بابەتە سەرەکیەکە: مایۆنیز جگە لەوەی پێکهاتەیەکی خۆراکییە لەگەڵ ئەوەش چەندین
سودی بۆ قژ هەیە.
کێ وتی: توێژینەوەکان دەریان خستووە، مایۆنیز سەرەڕای ئەوەی خواردنێکی ناتەندروستە
و بڕێکی زۆر چەوری تێدایە بەڵام دەتوانین بەجۆرێکی دیکە سوود لە مایۆنیز وەربگرین، بە بەکاربهێنانی بۆ قژمان
وەکو ماسکێک.
زیاتر: سوودەکانی مایۆنیز بۆ قژ:
مایۆنیز دەوڵەمەندە بە زەیتی سروشتی زۆر و ترشە چەوری، کە یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی قژ و بریقەدارکردنی بەشێوەیەکی سروشتی.
ئەو سرکەیەی لە مایۆنیزدا هەیە، دەبێتە هۆکارێک بۆ ڕێکخستنەوەی ترشی بێخی سەر، دواجار ڕێگە لە هەڵوەرینی مووەکان واتە قژەکە دەگرێت.
مایۆنیز دەوڵەمەندە بە پرۆتین کە باشترین یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ و رووتانەوەی، لەهەمانکاتدا بەهێزکردنی.
بەبەکارهێنانی ماسکی مایۆنیز هەست بەوە دەکەیت کە قژت نەرم بووە و گەشاوەتەوە، لە کێشەی وشکبوونەوە زبری ڕزگاردەکات.
جگە لەهەموو ئەو سوودانە مایۆنیز دەبێتە هۆی چڕبوونی قژەکە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی قژیان تەنکە.