سعودیە چاندنی یەکەم دڵی رۆبۆتی بە سەرکەوتوویی راگەیاند

تەندروستی پێش 4 هەفتە

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بۆ یەکەم جار لە جیهاندا وڵاتی سعوودیە نەشتەرگەری چاندنی دڵی رۆبۆتی ئەنجامدا.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بڵاوی کردووەتەوە، نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێکی خوار تەمەنی 16 ساڵ ئەنجامدراوە، کە تووشی سستبوونی دڵ بە پلەی چوار هاتبوو.

زیاتر: نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی پزیشکی ناوازەوە ئەنجامدراوە و سێ کاتژمێری خایاندووە

چی تر: پرۆسەی بڕین و چاندنی دڵ بۆ نەخۆشەکە بە وردی کاری لەسەر کراوە، بەبێ بڕینی قەفەسەی سینگ و پەراسووەکانی، لە ڕێگای رۆبۆتەوە کارەکان بە ئەنجام گەیەنرا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا