بابەتە
سەرەکییەکە: بڕیاربوو ئەمڕۆ گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بخرێتە سەر هەژماری
وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆوە پڕۆسەکە
دواخراوە.
کێ وتی:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە BMC راگەیاند:بۆ
ئەو مەبەستە شاندێکی دارایی سەردانی بەغدا دەکەن و دۆسیەی داهاتی ناوخۆش لەگەڵ
خۆیان دەبەن.
زیاتر: تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی دۆسیەی داهاتی ناوخۆ
رێکنەخراوە و بڕیارە سبەی دووشەممە رێکبخرێت و دوای بڕیاردان لەسەر ئەو بڕە
پارەیەی دیاریکراوە دەنێردرێتە بەغدا و دەست گوژمەی یەکەمی مووچە دەگاتە هەرێم.
ئەمەش هەیە: بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە کە لە رۆژانی
پڕۆسەی سەرژمێری رادەگەیندرێت، ناردنی یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە
هەفتەی داهاتوو.