بابەتە سەرەکییەکە:
ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی باڵای ئارامیی سەرژمێریی گشتیی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کێ وتی: هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە
ئامادەبوونی پارێزگار، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرانی پۆلیس و
ئاسایش و هاتووچۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەڕیوەچوو.
زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا
دەربارەی وردەکاریی قەدەغەی هاتووچۆ و پڕۆسەی سەرژمێریی گفتوگۆکرا و بڕیاری پێویست
لەبارەیانەوە درا.
چی تر: جەخت لەسەر
رێنماییەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پلاندانان و ناوخۆ
کرایەوە.
ئەمەش هەیە: دەسەڵات
درایە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بەپێی تایبەتمەندی و پێویستیی
ئارامی و خزمەتگوزاری ناوچەکانیان، رێککاری پێویست بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری
بگرنەبەر.