ئیسرائیل پلانی داناوە ژێرخانی ئابووری عێراق بکاتە ئامانج

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئیسرائیل پلانی لێدان لە عێراقی ئامادە کردووە و سەرەتا ژێرخانی ئابووری و دواتر سەرکردەی میلیشیاکان دەکاتە ئامانج.

سەرچاوە: رۆژنامەی "مەعاریف"ـی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە: ئیسرائیل پلانێکی تووندی هەیە لە حاڵەتێکدا، لە بەرەی عێراقەوە هێرشەکان فراوان بکرێن.

زیاتر: پلانەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی هێرشەکانە لە عێراقەوە، لە لێدانی پرۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوەکان دەستپێدەکات، دواتر پرۆسەی کوشتنی کەسایەتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بەوردی ئەنجام دەدرێت.

چی تر: رەنگە ئێران هانی میلیشیاکانی عێراق بدات بۆ زیادکردنی هێرشەکانیان، لە وەڵامی کردەوەکانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا