بابەتە سەرەکییەکە: ئەمەریکا ڤیتۆی دژی رەشنووسی بڕیارنامەی
10 ئەندامی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەکارهێنا کە تیایدا داوای ئاگربەستی
دەستبەجێ و بێ مەرج و هەمیشەییە لە غەززە دەکرا.
زیاتر: لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگیان بە پەسەندکردنی بڕیارنامەکە دا کە ئازادکردنی
بارمتەکانیشی لەخۆدەگرت.
بۆچی: نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجومەنەکە وتی، پێیانوایە
ئەو کارە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی بزووتنەوەی حەماس.
ڤیتۆ: پێنج وڵات کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەن، لە
ئەنجومەنی ئاسایش مافی ڤیتۆی بڕیارەکانیان هەیە، ئەگەر سەرجەم ئەندامانی
ئەنجومەنەکە لەسەر بڕیارێک هاوڕابن و و تەنها یەکێک لەو پێنج ئەندامە بڕیارەکەی لا
پەسەند نەبێت، ئەوا بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت.
چی تر: ئەوانەی مافی ڤیتۆیان هەیە لە ئەنجومەنی ئاسایش
بریتین لە روسیا، چین، بەریتانیا، ئەمەریکا و فەڕەنسا.