پزیشکیان: تەنها بژاردەمان گواستنەوەی پایتەختە

جیهان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆککۆماری ئێران پلانی ئەوەی هەیە پایتەختی وڵاتەکەی بگوازێتەوە.

کێ وتی: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند: دەمانەوێت بەردەوامبین لە هاوردەکردنی سەرچاوە سەرەتاییەکان لە باشووری وڵات و دەریاکانەوە و دواتریشیان بیانگۆڕین بۆ بەرهەم و لە رێگەی دەریاوە هەناردەیان بکەینەوە، بەڵام ئەم کارە توانای کێبڕکێمان کەم دەکاتەوە.

زیاتر: هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە گواستنەوەی ناوەندی ئابووری و سیاسی وڵات بۆ باشوور و نزیک دەریا.

چی تر: ئەو رێوشوێنانەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستبوون گیراونەتەبەر، بەڵام تەنها چارەسەر گۆڕینی ناوەندی سیاسی و ئابووری وڵاتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا